دوو برای خەڵکی دەربەندیخان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا یەکێکیان بە رووداوی هاتوچۆ و ئەوی دیکەیان لەکاتی بیستنی هەواڵی مەرگی براکەی، گیانیان لەدەستدا.
نوری عەبدولقادر و عومەر عەبدولقادر برای یەكترن و خەڵكی دەربەندیخانن ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە نوری عەبدولقادر لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای ناوتاق لە سنووری دەربەندیخان گیانی لەدەستدا.
لە دوای بیستنی هەواڵی مەرگی براکەی عومەر عەبدولقادر دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.