ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

بەپێی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00 ی دواینیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی راوێژکاری دادوەری دەدرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی کارەکە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی بیانی دەدرێت،

بڕیارە لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەدرێت.

بابەتی پێشتر

کەمکردنەوەی خواردنی رۆژانەی خوێ چەند سوودێکی گرنگت پێدەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار لە سەیدسادق دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share