پلاسخارت: هێرشەکەی دهۆك بێباکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنی

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکانی دهۆک بێ باکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنیی و لە هێرشەکەدا پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ڕەچاونەکراوە.

جنین هینس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە وتارێکدا کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشکەشی کرد ڕایگەیاند،”عێراق ئەم کێشەیەی هێناوەتە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوان داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە وڵاتەکەیان دەکەن”.

ناوبراو پێشیوایە، “ئەم هێرشانەی توركیا بێ باکییەکی شۆکهێنەرە بۆ سەر گیانی خەڵکی مەدەنی و لە هێرشەکەشدا پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ڕەچاونەکراوە”.

نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر لە وتارەكەیدا دەڵێت، “عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی وەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێ دەرەکی و هەرێمییەکان سەیربکرێت، کە وڵاتانی دراوسێ یان هەر لایەنێکی دیکە، پێشێلی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی بکەن”.

بۆیە دەڵێت، “زۆر گرنگە هێرشەکان بۆسەر خاکی عێراق بوەستێن، چونكە ئەم پێشێلکارییانە گرژییە نێوخۆیی و هەرێمییەکان زیاددەکەن و دەبنە هۆکاری ڕووداوی مرۆیی گەورە”.

بابەتی پێشتر

دوو چالاکوانی بەشدار لە گردبوونەوەکەی هەولێر دژی تورکیا ماوەی چوار ڕۆژە بێ هەواڵن

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەڵەبجە دوو تۆمەتباری دزینی مۆلیدەی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share