پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمشەو لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 161 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 162 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندیی بە رێككەوتنێكی نێوان عێراق و ئەمریكاوە هەیە و لە هەمانكاتدا حكومەتی عێراق دەیەوێت لە ساڵی نوێیەوە مامەڵە داراییە ناوخۆییەكانی لە بری دۆلار بە دینار دەبێت.