کەمکردنەوەی خواردنی رۆژانەی خوێ چەند سوودێکی گرنگت پێدەگەیەنێت

لە توێژینەوەیەکی پزیشکیدا دەرکەوتووە کە کەمکردنەوەی خواردنی ڕۆژانەی خوێی چێشت بە رێژەی کەوچکێکی چا، پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە بە هەمان ڕادەی خواردنی دەرمانی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی نۆرس وێستەرن فاینبێرگ لە سکوڵی پزیشکی و زانکۆی ئەلاباما ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری JAMA بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا 213 کەس بەشدارییان کردووە و تەمەنیان لە نیوان 50 بۆ 75 ساڵدا بووە و بۆ ماوەی هەفتەیەک خوێی چێشتیان کەمکردووەتەوە.

دیپاک گوپتا، مامۆستای پزیشکی لە کۆلێژی پزیشکی فاینبێرف و توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە، “بەشداربووان خواردنی خوێیان بە ڕێژەی نزیکەی کەوچکێکی چا لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە بە بەراورد بە خۆراکی ئاسایی خۆیان و ئەنجامەکەی دابەزینی پەستانی خوێنی سیستۆلیک بووە بە نزیکەی 6 ملیمەتر، کە هاوشێوەی ئەو کاریگەرییە کە لە ئەنجامی دەرمانی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێنەوە دروست دەبێت”.

نۆرینا ئالن، مامۆستای پزیشکی خۆپارێزی لە کۆلێژی پزیشکی فاینبێرگیش دەڵێت، “ئەمە یەکەم توێژینەوەیە کە دەریدەخات ئەو کەسانەی دەرمانی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن دەخۆن دەتوانن لە ئێستاوە بە سنووردارکردنی خواردنی خوێ پەستانی خوێنیان زیاتر دابەزێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لە نێوان 70٪ بۆ 75٪ی بەشداربووان بەبێ گوێدانە ئەوەی کە پێشتر دەرمانی کەمکردنەوەی پەستانی خوێنیان بەکارهێناوە یان نا، لەگەڵ کەمکردنەوەی خواردنی خوێ لە خۆراکەکانیاندا پەستانی خوێنیان دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share