زاخۆ.. هێزە ئەمنییەكان رێگری لە پێنج تیمی راگەیاندن دەكەن

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان لە زاخۆ رێگرییان لە پێنج تیمی میدیاكان كردووە رووماڵی گردبوونەوەیەكی هاوڵاتیان بكەن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك رێگەیان نەدا پەیامنێرانی (ئێن ئاڕ تی، رووداو، كوردسات، كەناڵ 8 و 964+) گردبوونەوەی هاوڵاتیانی یانزدە گوند لە بەردەم كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ-ی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رووماڵ بكەن، دەستیشیانگرت بەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمی ئێن ئاڕ تیدا.

میترۆ لە زاری وەحید سندی-ی پەیامنێر رایگەیاند، بەشێك لە هاوڵاتیانی 11 گوندی ناوچەی دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ لەلایەن كۆمپانیاكانەوە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە دووهەمین جارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رێكدەخەن و داوادەكەن بچنەوە سەر كارەكانیان، بەڵام وەڵامیان نادەنەوە.

وتیشی، “پۆلیسی كێڵگە نەوتییەكان رێگرییان لە تیمی ئێن ئاڕ تی كرد، بەوەشەوە نەوەستان دەرگای پشتی ئۆتۆمبێلەكەی ئێمەیان كردەوە، دەستییانگرت بەسەر كامێرا و مایەكەكەماندا”.

ئەو كاتەی تیمەكانی (ئێن ئاڕ تی و 964+) بەرەو زاخۆ گەڕاونەتەوە، تیمەكانی (رووداو، كوردسات و كەناڵ 8) لە بازگەی تاوكێ رێگریانلێكراوە بەرەو گردبوونەوەكە بچن بۆ رووماڵكردن پێیان ووتون، “قەدەغەیە بگەڕێنەوە”.

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیان بە یاسای رێكخستنی خۆپیشاندن، دەستووری عێراق، رێگەپێدراوە و رووماڵكردنیشی بە یاسای رۆژنامەگەریش، پارێزراوە.

ئەو هێزەی بۆ پاراستنی یاسا لە داهاتی گشتی مووچە وەردەگرن، لە بەرژەوەندیی كۆمپانیا نەوتییەكان یاسا پێشێلدەكەن و نایانەوێ دەنگی ناڕەزایەتی كرێكار و كارمەندانی كۆمپانیاكان بگاتە رای گشتی، میترۆ وادەڵێت.

هەروەك ئیدانەی یاساشكێنی پۆلیسی پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكات لێپێچینەوە لە هەڵسوكەوتی ئەو هێزانە بكەن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام دەبێتە پارە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای ‏شارەوانیی سلێمانیی ڕاگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دەستنیشانکرد. ‏…
Total
0
Share