کەشناسیی هەرێم هاتنی دوو شەپۆلی بارانبارین رادەگەیەنێت

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینى هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر لە ماوەى رۆژانى ئایندە دەکەین، کە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت .

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بەمەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆی لاوازى تورکیا کە کاریگەرییەکەى لە درەنگانى شەوى سێشەممە دەستپێدەکات بۆ رۆژى چوارشەممە کاریگەرى زیاد دەبێت و باران بارین بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند لەسەرجەمى ناوچەکەمان دەبارێت هەورە تریشقەش لەکاتى باران دەبێت پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەی سیلیزى نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما زیاتردەبێت.

ئاشکراشیکرد، کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە دوو قۆناغ دەبێت قۆناغى یەکەم تا رۆژى پێنج شەممە دەبێت پاشان لە رۆژى هەینى لە کاتى نەگۆڕانى کەشەکە قۆناغى دووەم دەستپێدەکات پێشبینى دابارین لەم قۆناغە زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share