لە شاری سلێمانی، بەتۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت.
باس لەوەش دەکات، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا، کە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار ئەو ئۆتۆمبێلەشی دزیوەو ئۆتۆمبێلەکەی تری فرۆشتووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبار (م، و، ع لەدایكبووی 1987) بەبڕیاری داوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانی بەدزینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا ناوە.