لە سنووری سۆران دوو گەنج بەهۆی هەورەبروسکەوە سووتان

لە سنووری قەزای سۆران دوو گەنج بەهۆی هەورەبروسکەوە سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە. 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، دوو هاوڵاتی لە گوندی ناوەندە بە ناوەکانی (م.ح.ا ، ڕ.ع.ح) کە تەمەنیان ( 32،17)ساڵن، بەر هەورە بروسکە کەوتوون و تووشی سووتان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو هاوڵاتییەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و دواتر بەهۆی زۆری رێژەی سووتانە وە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پارێزگای هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share