بە درۆن هێرشكرایەسەر فڕۆكەخانەی هەریر

جارێكی دیكە لەڕێی درۆنەوە هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی هەریر ئەنجامدرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەكە ئەنجامدرا و لە نزیك هۆڵەكانی كەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بە هۆڵەكانی فڕۆكەخانە سەربازییەكە گەیاندووە.

ئێوارەی پێنجشەممەش هێرشێكی هاوشێوە كرایەسەر فڕۆكەخانەكە و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگای سووتەمەنییەكەی كەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێیڕاگەیاندین، فڕۆكەخانەكە كە تەرخانكراوە بۆ هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان، ماوەی چەند رۆژێكە هیچ جموجوڵێكی تیایدا بەدیناكرێت.

لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 25 جار هێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

بابەتی پێشتر

یادی بونیادنانی سلێمانی جیاواز و بە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

كورد هەڵبژاردنی چەسپاندنی پێگە لە كەركوك ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share