مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریاندا جارێکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و درێژە بە بایکۆتی دەوام و خوێندن بدەن.
نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە، لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا، لە بایکۆت کردنی دەوام و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانمان بەردەوام دەبین.
ئاماژەی بە وەشکرد، سبەینێ لەبەردەم کەمپی راپەڕینی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندن دووپات دەکەینەوە.
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی هاوشێوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، ناڕازین لە دواکەوتنی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەو هۆیەوە ناڕەزایی دەردەبرن.