جەبار گۆران: چاپكردنی دراوی نوێ كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاپكردنی دراوی نوێ كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات و پێویستە بەپێی خواستی بازاڕ ئەو هەنگاوە كاری لەسەر بكرێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بە نیازە مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بكاتە دینار و بۆ ئەوەش پێویستی بە دراوی دینار دەبێت، چونكە عێراق سیستمی بانكی نییە كە بتوانرێت تەواوی دراوەكەی لە بانكەكاندا بێت و راستەوخۆ مامەڵەكان لە بری دۆلار بكاتە دینار بۆیە پێویستی بە چاپكردنی دراوی نوێ هەیە.

راشیگەیاند، یەكێك لەو هەنگاوانەی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی بە نیازن كاری لەسەر بكەن چاپكردنی دراوی نوێیە كە بێگومان ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات و پێویستە بەپێی خواستی بازاڕ ئەو هەنگاوە كاری لەسەر بكرێت و بتوانرێت كورتهێنان پڕبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 16 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: باڵێکی پارتی قەیران بۆ لەباربردنی دەستپێشخەرییەکان دروستدەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات. فه‌هیمه‌ سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی…
Total
0
Share