هەولێر.. ئاگر لە دوكانێك كەوتەوە

ئاگر لە دوكانی پیشەوەرێك لە هەولێر كەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دوکانێکی رۆنگۆڕین لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک لە هەولێر روویدا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئاگرەكە لەكاتی گۆڕینی فیولپەمپی ئۆتۆمبێلێكدا كەوتووەتەوە.

ئەوەشی وت، دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

سەبارەت بە زیانەكانیش ئەوەی خستەڕوو، زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بە دوكانەكە، ئۆتۆمبێلێك و بیناكانی دەوروبەری گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

کارگەیەکی مووشەک لە ئەنقەرە تەقییەوە و ژمارەیەک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دێنڤەر ناگێتس لە ناسناوی (NBA) نزیکبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share