بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی بۆ سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگرەكان دەركرد كە بەپێی بڕیارەكە بەیانیان لە كاتژمێر 7 بۆ 9ی بەیانی هاتنەناوەوە بۆ سەنتەری شار قەدەغەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر دەكات كە هاتنەناوەوە بۆ ناو سەنتەری شار لە كاتژمێر 7:00 بۆ 9:00ی بەیانیان قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە لە كاتی چوونە سەركاری فەرمانبەراندا.