دەقی گفتوگۆ تایبەتەکەى مێسی و زێدان

زێدان: بەداخەوە کە پێکەوە یاریمان نەکرد، بەڵام قەینا من ئێستا پاسێکت پێ دەدەم
مێسی: من هەمیشە سەرسام بوم بە تۆ، چانسی یاریکردمان پێکەوەنەبوو، کەمیش دژی یەک یاریمان کرد، بەڵام دواتر تۆ بویتە راهێنەر و منیش بە یاریزانی زۆر دژی یەک یاریمان کردووە، من هەمیشە ریزم لەو کارانەى تۆ گرتوە
مێسی: بەلای ئەرجەنتینیەکانەوە ژمارە 10 ژمارەیەکی گرنگە، کاتێک باسی ژمارە 10 دەکەیت دەستبەجێ مارادۆنامان بیر دەکەوێتەوە
مێسی: یاریزانی ژمارە 10 ئێستا زۆر کەمبۆتەوە
زێدان: سوپاس بۆ خوا کە تۆ یاریی دەکەیت واتە هێشتا ژمارە 10 ماوە
زێدان: منداڵەکانت حەزیان لە تۆپی پێیە؟
مێسی: بەڵی هەرسێکیان خواستی یاریی تۆپی پێیان هەیە، تیاگۆ 11 ساڵە و ماتیۆ 8 ساڵ و سیرۆ 5 ساڵ
زێدان: نمونەی باڵای من لە منداڵیدا ئینزۆ فرانسیسکۆلی بووە
مێسی: بەڵی بیستومە، وابزانم منداڵێکیشت ناوناوە ئینزۆ
زێدان: بەڵێ
مێسی: ئەم درێسەى تۆ زۆر جوانە بەراستی
مێسی: دور لە مارادۆنا کە هەمیشە کەسی یەکەم بووە، دواى ئەو سەرسام بوم بە ئەیمار
زێدان: کەی گەیشتیتە بەرشلۆنە
مێسی: تەمەنم 13 ساڵ بوو، ساڵی 2001
زێدان: حەز دەکەیت گۆڵ بکەیت یان پاس بدەیت؟
مێسی: بۆ من هەردوکی وەک یەکە، بەڵام هەندێ جار پاسی جوان لە گۆڵەکە جوانترە
مێسی: منداڵ و خێزانەکەم لەسەرو هەموو شتێکەوەن
زێدان: ئەوەى بیر دەکاتەوە هەمان شتی مێسی بکاتەوە لەناو یاریگادا، خەونە
زێدان: بۆ ئەوەى ببیتە ژمارە 10 پێویستە هەندێ جادوت هەبێت وەک تۆ، ژمارە 10 پێویستە ڕابەری تیپەکە بێت، یاریی دروستبکات، ئەوەش تۆ زۆر باشی تیایدا، پێویستە شتەکان پێشتر ببینێت، من چرکەیەک پێش زۆربەى یاریزانەکان روداوەکانم دەبینی، بەڵام تۆ سێ چرکە پێش هەموان دەیبینیت
زێدان: مادام مێسی یاریی دەکات کەواتە ڕابەری هەموو کەسێکە چونکە ژیانی بریتیە لە تۆپی پێ و خێزانەکەى
مێسی: لەپاریس ژمارە 10م نەپۆشی ، بەڵام بەلامەوە گرنگ نەبوو
زێدان: تۆپی پێ تەنها یەک مێسی تیایە
مێسی: لە پاریس ژمارە 30 م لەبەر دەکرد، ئەوەش لەبەرئەوەى سەرەتاى دەرکەوتنم لەبەرمدابوو
زێدان: خەڵک دەیەوێت مێسی بە ژمارە 10ەوە ببینێت، هەرکاتێک مێسیمان بینی پێویستە ژمارە 10 لە پشتی بێت
مێسی: یاریی کۆتایی مۆندیالی 2014 تا هەتایە داخە لای ئێمە
مێسی: تۆ وات کرد ژمارە 5 گرنگ بێت لە تۆپی پێدا
زێدان: هیچ یارییەک هەیە بتەوێت جارێکی تر بیکەیتەوە؟
مێسی: هیچ شتێک نیە لێی پەشیمان بم بەڵام یاریی کۆتایی مۆندیالی 2014 داخێکی گەورەیە و دەرناچێت
زێدان: لە مۆندیالی 2022 توانیت نازناوەکە ببەیتەوە و چیرۆکەکە کۆتایی هات
مێسی: تاکە رێگە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان کۆشش کردنە تا کۆتایی
مێسی: ڕێگەى قورس هەمیشە کەوتنی تێ دەکەوێت
مێسی: کێ بەهێزترین بەرگریکار بوە روبەروی بویتەتەوە؟
زێدان: ماڵدینی، چونکە ئەو زۆر زیرەکانە بەرگریی دەکرد، هەروەها تورامیش
مێسی: منیش بەرامبەر تورام یاریمکردوە زۆر بەهێزە
بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەلسەفەکەم

پەرەسەندنی فەلسەفەکەم لەم ڕووداوەوە دەستیپێکرد کە ئێستا باسی دەکەم: ژنەکەم داوەتی یەکەم کێکی سۆوفڵی کردم کە دروستیکردبوو، بە…
Total
0
Share