عەبدولستار مەجید: لە گەڕەکێکی هەولێر 80 ملیۆن دینار بۆ نەوت لە خەڵک وەرگیراوە و نەوتیشیان پێنەدراوە

لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر پارەی دابەشکردنی نەوت وەرگیراوە و هیچ بڕە نەوتێکیش دابەشنەکراوە، بۆ هەر بەرمیلێکیش 90 هەزار وەرگیراوە، بەپێی وتەی عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، لە بەشێک لە گەڕەکانی هەولێر بریکارەکانی خۆراک نزیکەی سێ مانگە پارەی نەوتیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، تەنها لەگەڕەکێکی هەژارنشیین نزیکەی 80 ملیۆن دیناریان لە خەڵک کۆکردووەتەوە، کە لە هەر خێزانێک و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 90 هەزاردیناریان وەرگرتووە.

عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای هەشت ساڵ چاوەڕوانیی وەرگرتنی نەوتی سپی، بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، ئەو خێزانانەی پارەیان لێوەرگیراوە نە نەوتیان پێدراوە  نە پارەکەشیان بۆ گەڕێنراوەتەوە.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا پەرلەمانتارەکە نوسیوویەتی، ” ئەوە وەرزی زستانیش کۆتایی دێت نە پارەکە دەدەنەوە خەڵک و نەنەوتەکەشیان پێدەدەن، بەڕاستی عەیبە”.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار توێژینەوەیەکی ئەوروپی هۆکاری کەمبوونەوەی باڵندە لەجیهاندا دەردەخات

بابەتی دواتر

لە قەزای شنگال قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share