بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 164 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 164 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام نرخەكەی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

لەسەر بەخشراوەكەی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق رێژەی هەڵاوسان بۆ ئەمساڵ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share