لەسەر بەخشراوەكەی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی سەبارەت بە بەخشراوێك كە لە ناوبازاردا ئازاری ھاوڵاتییانی داوە، دەڵێت، “ھەرچەندە داڵدەدانیان كاری وەزارەتی تەندروستییە، بەڵام ئەوان ھەوڵیانداوە بە كاتی شوێنێكیان بۆ دابینبكەن”.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا باسی لەوەكردووە، بە گوێرەی یاسا داڵدەدانی بەخشراوەكان و ھەموو ئەوانەی بەجۆرێك نەخۆشی دەرونیان ھەیە بەشێك نییە لە ئەركی ئەوان و وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسیارە، ئەوەی تائێستاش وەزارەتی كار بۆ بەخشراوان لە ئەستۆی گرتووە تەنها لەسەر راسپاردەی وەزیری كار بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستاشدا بە ھەماھەنگیی وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك رێكار بۆ پاراستن و داڵدەدانیان گیراوەتەبەر، ھەرچەندە كە جێگەیەك یان ماڵێكی تایبەتیش بە بەخشراوان نییە و ھەركاتێك بەخشراوێك داڵدەدەدەن دەبرێنە ماڵی بەساڵاچووان كە گرفت بۆ بەساڵاچووان دروستدەكات و ھەندێكجار ئازاری بەساڵاچووانیش دەدەن.

بابەتی پێشتر

سودانی گەیشتە هەولێر

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری بەسەردا هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share