بەهای دۆلار لە جیهان دادەبەزێت و لە عێراق بەرز دەبێتەوە

هەرچەندە پێشبینییەكان بۆ ئابوریی جیهان لە ساڵی داهاتوودا تاڕادەیەك دڵخۆشكەرن، بەڵام هۆشداری ئەوە دراوە، ڕەنگە لە جیهاندا بانكەكان و دۆخی دراوە جیهانییەكان دووچاری مەترسی ببنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاڕ تی ڕوسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم، ژمارەیەك شارەزای ئابوری و دارایی لە ڕوسیا هۆشدارییانداوە لە مامەڵەكردن و پاشەكەوتكردنی دراو بە دۆلار.

ئەو شارەزایانە داوایانكردووە، هاوڵاتییانی ڕوسی مامەڵەكانیان بە ڕوبڵ بكەن، كە دراوی ڕوسییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ و دۆلاری نیوزلەندی و ئوسترالی بەجۆرێك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

هەروەها بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە فرانكی سویسری، بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو، نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینیوە.

وێڕای دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوی چەندین وڵات كە هەندێك وڵاتی ئاسیاشیان تێدان، بەڵام لە عێراق بەهای دۆلار بە ڕێژەیەكی زۆر بەرزكرایەوە.

پاش ئەوەی حكومەتی عێراق لە پرۆژەیاسای بودجەدا بەهای یەك دۆلاری بە 1450 دیناری عێراق دیاریكرد و بانكی ناوەندی كردی بە بڕیار، لە بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

لە كاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەش، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە 144 هەزار و 250 دینار كە بۆ یەكەمجارە بەو جۆرە بەرز ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی: تاوانەکان بەراورد بە ساڵی پار کەمیان کردووە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ڕەتدەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینانی گەرمیان لەبارەی وەرگرتنی فۆڕمی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ فۆڕمی پێدانی زەوی خانەنشینان دابەشدەکرێت، چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هۆكارە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە ئێران و ئۆكرانیا ڕۆلیان هەیە.…
Total
0
Share