نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هۆكارە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە ئێران و ئۆكرانیا ڕۆلیان هەیە.

ئەمڕۆ نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 47 سەنت یان 0.5% دابەزی و گەیشتە 92.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەمەش درێژەی بە دابەزین دا بەڕێژەی 1.9% لە دانیشتنی پێشووەوە.

هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (WTI) 62 سەنت یان 0.7% دابەزی و گەیشتە 91.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پاش دابەزین بە 2%.

دووشەممەی ڕابردوو هەردوو جۆرەكەی نەوت گەیشتنە بەرزترین ئاستی دوای ئەیلولی 2014، بەر لەوەی جارێكی دیكە ڕوو لە دابەزینەوە بكەن بەهۆی ئەگەرەكانی نزیكبوونەوەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی ئێران لەگەڵ گەورە وڵاتانی جیهان.

بەپێی وتەی دیپلۆماتكاران ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە زنجیرەیەك هەنگاو لەخۆدەگرێت كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی لێبوردن لە سزا نەوتییەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ئێران بۆ بازاڕەكان، بەڵام هێشتا وادەكەی ناڕوونە.

لەگەڵ ئەوەشدا شیكاران پێیانوایە دابەزینی زۆری نەوت لە نزیك مەودادا ڕوونادات، تەنانەت لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی نەوتی ئێران.

هاوكات لەگەڵ بوژاندنەوەی خواست لەسەر نەوت و ئەگەرەكانی زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، شارەزایان پێشبینی ئەوەیانكردبوو نەوت لە دەوروبەری 90 دۆلارەوە بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەشتییەك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان ئاگریگرت

بابەتی دواتر

لە ساڵێكدا عێراق زیاتر لە هەزار منداڵی بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیركردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share