هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەن و دواکەوتوون لە کوتان و لە کاتی خۆیدا بەهەر هۆکارێک بێت کوتانەکانیان بۆ نەکراوە، لە سنووری چەمچەماڵ دەستیپێکرد، وەك تەندروستی بڵاویكردەوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ وێنەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تیمەکانیان رۆژانە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بە مەبەستی كوتانی منداڵان.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، داوا لە دایكان و باوكان دەكات بەدەم تیمەكانیانەوە بچن و دەڵێت، “تکایە هاوکارییان بکەن هەر منداڵێک کوتانەکانی پێشووی بۆ نەکراوە بێبەشیان مەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
Total
0
Share