بۆ تەواوکردنی پشکنینی DNA ی رووفاتی ئەنفالکراوان عێراق چاوەڕوانی هەرێمە

بۆ تەواوکردنی پشکنینی DNA ی 171 رووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان، حکومەتی عێراق چاوەڕوانی هەرێمە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی ئەنجامدانی پرۆسەی DNA  بۆ 171 رووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان، لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی عێراق سکاڵامان لەسەر وەزارەتی تەندروستی عێراق و پزیشکی دادی عێراق تۆمارکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، لەوەڵامی  سەرۆکایەتی داواکاری گشتی عێراق فەرمانگەی پزیشکی دادی عێراق رایگەیاندووە، کە ئەوان چاوەرێی وەڵامی حکومەتی هەرێمن و هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەکەش نەبوونی داتا و نمونەی DNA کەسوکاری ئەنفالکراوانن.

بابەتی پێشتر

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share