دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی سەردانی ئێران دەکەن بڵاودەکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت گەشتی وڵاتی ئێران بکەن و داوایان لێدەکات بەبێ پشکنینی کۆرۆنا گەشت نەکەن چونکە وڵاتی ئێران ڕێگەیان پێنادات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئەوانەی بەنیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیڤ)یان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای نەبێت لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەگەڕێنرێتەوە.

داواش لە گەشتیاران دەکات بەبێ بوونی بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن بەمەبەستی سەردانیکردنی وڵاتی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیستیڤاڵێکی کلتوری بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی و کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت

ستافێکی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵێکی کلتوری سەردانی کۆریای باشووریان کرد و سبەینێ ڤیستیڤاڵێکی…
Total
0
Share