قوباد تاڵەبانی: دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو كونسوڵی گشتیی بەریتانیا بە وەكالەت و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە پرسیاری لە جێگری سەرۆك وەزیران كرد و لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا کرد و رایگەیاند، “دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە”.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە هێرشكردنەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا كرایە ئامانج، جێگری سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆی نیشاندا و رایگەیاند، بەردەوامبوونی ئەمجۆرە هێرشانە زیان بە سەقامگیریی عێراق و كوردستان دەگەیەنێت. وتیشی، “لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەكان لەسەر هێڵین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێكارانی ئەو كردەوەیە و كاریش لەسەر كۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە دەكەن”.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و جەخت لە گرنگی چارەسەركردنی هەر گرفتێكی سیاسی كرایەوە لە رێگای گفتوگۆوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: هەموومان بەرامبەر پارێزگاریکردن لە سامانی نیشتمانیی ئاو بەرپرسیارین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم رایگەیاند، “هەموومان بەرامبەر پارێزگاریکردن لە سامانی نیشتمانیی ئاو بەرپرسیارین”. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share