نوێترین چاوپێکەوتن پیکێ

پیکێ بەشداری چاوپێکەوتنێکی تایبەت دەکات و باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکات.

دەقی چاوپێکەوتنەکەى پیکێ

/ چاڤی بە باشی دۆخی بەرشلۆنە دەزانێت، پێموانیە کەس باشتر لەو هەبێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەو پرۆژەیە

/ لەگەڵ چاڤی قسەم نەکردوە لەوکاتەوەى لە بەرشلۆنە رۆیشتوم

/ لەگەڵ لاپۆرتا چەند جارێک قسەم کردووە

/ ئەگەر بتەوێت ببیتە سەرۆکی بەرشلۆنە دەبێت قوربانی زۆر بەیت، بەدوری نازانم لەداهاتوودا ببمە سەرۆک بەڵام ئێستا بیرم لێنەکردۆتەوە

/ بیری ژوری خۆگۆڕین و یارییەکان دەکەم بەڵام بیری راهێنان ناکەم، ساڵێکە ڕاهێنانم نەکردوە

/ بەرشلۆنە پێویستی بەوەیە بیباتەوە و جوانیش یاریی بکات، ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش دەبێت بەو بردنەوەیەى لە ئانوێتا بەسەر سۆسیداد بەدەستی هێناوە، بەڵام ئێمە بەو جۆرە بردنەوانە دڵخۆش نابین

/ سەیری یارییەکان دەکەم و کلاسیکۆم بینی، سەیری یارییەکانی ئەندۆراش دەکەم، ئەو یاریانەشی سەیری ناکەم ، یارییەکانی ڕیاڵ مەدریدە

/ ریال هەر وابوە، هیچ پێشکەش ناکات و دەشیباتەوە، ئەوان رکابەری لەسەر هەموو شتێک دەکەن بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز، چامپیۆنزلیگی کۆتایی کە بردیانەوە موعجیزە بوو

/ بیلینگهام یاریزانێکی بەتوانا و تەواو و زۆرباشە

/ تێکەڵکردنی یاریزانی لاو و بە تەمەن شتێکی گرنگە

/ خەڵک نازانێت من چۆن ژیاوم، لە قورسترین ساڵی ژیانمدا خەریکبوو لە قاتی شەشەوە خۆم هەڵبدەمە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share