(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد یاریی لووتکه‌ی له‌ لیڤه‌رپوڵ برده‌وه

مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای خۆیدا سێیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2022/2023ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمار کرد.

دوای دوو دۆڕاندنی له‌سه‌ریه‌ک، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می پریمه‌رلیگ له‌ یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێد دێڤڵز” له‌ خوله‌که‌کانی 16، 53 له‌لایه‌ن جادۆن سانچۆ و مارکۆس ڕاشفۆرده‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆله‌که‌ی لیڤه‌رپوڵیش له‌ خوله‌کی 81 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاحه‌وه‌ تۆمار کرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، مانچسته‌ر یونایتد به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌ کۆی سێ یاریی ده‌ستپێکی وه‌رز له‌ پله‌ی 14دا جێگیربوو، هه‌روه‌ها لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی دوو خاڵ بۆ پله‌ی 16 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

چوار ئەندامی خێزانێكی دهۆكی لە باكووری كوردستان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕۆما 1-0 کریمۆنێزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share