(ڤیدیۆ) یونایتد نمایشی هێزی بەرامبەر ڕێوییەکانی لیستەر کرد

یانەی مانچستەر یوناترد لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” میوانداریی لیستەر سیتی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 25، 56، 61 لەلایەن مارکۆس ڕاشفۆرد (دوو گۆڵ)، جەیدن سانچۆ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (49) و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی لسیەت سیتی بە (24) خاڵەوە چووە پلەی (14).

بابەتی پێشتر

ئەو کەسانەی هاوسەریان هەیە تەندروستییان باشترە لەوانەی سینگڵن

بابەتی دواتر

ئوساسۆنا 0-2 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share