حكومەت و ویلایەتەكانی ئەڵمانیا لەسەر تەرخانكردنی پارە بۆ كۆچبەران رێككەوتن

پاش چەندین مانگ ناكۆكی، حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی ویلایەتەكان لە ئەڵمانیا رێككەوتن لەسەر لە ئایندەدا دابەشكردنی تێچووی كۆچبەران. ویلایەتەكان داوا لە حكومەتی ناوەند دەكەن بەشدارییەكی دارایی زیاتری تێچووی كۆچبەران لەئەستۆبگرێت.

حكومەتی ناوەند دەیەوێت بڕێكی دیاریكراو كە بریتییە لە 7500 یۆرۆ (8030 دۆلار) ساڵانە بۆ هەر كۆچبەرێك تەرخان بكات، وەك ئەوەی ئۆلاف شۆلتس راوێژكاری ئەڵمانیا لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆ سێشەممە لە بەرلین رایگەیاند.

بەڵام حكومەتی ویلایەتەكان داوای بەشدارییەكی زیاتری لێدەكەن. لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەكەنەوە كە كاریگەری نابێت لەسەر ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی بەرلین رێگەی چوونە وڵاتەكەیان پێدەدات.

لەئێستادا زیادبوونێكی بەرچاوی خوازیارانی مافی مانەوە لەو وڵاتە بەدیدەكرێت، بەپێی نوسینگەی فیدراڵیی كۆچ و كۆچبەران بۆ یەكەمجار لەمساڵدا 233 هەزار و 744 داواكاریی مانەوە تا ئەیلولی رابردوو تۆماركراوە، كە زۆر زیاترە لە ژمارەی تەواوی ساڵی رابردوو.

لەگەڵ ئەو ژمارەیە، ئەڵمانیا پێشوازی لە زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەری هەڵهاتوو لە شەڕی ئۆكرانیا كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی فیدراڵی بەڵێنی بە ویلایەتەكان دا بڕی یەك ملیار یۆرۆ وەك پاڵپشتیی زیادە بۆ ئەمساڵ خەرجبكات، بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر حكومەتی ویلایەتەكان هەیە.

بابەتی پێشتر

راگه‌یەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share