ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دەکات

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕێگری لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکات لە هێرشەکانیان بۆسەر ئێران.

ئیرەج مەسجدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقیەی فەرمیی ڕایگەیاند، “پێویستە حکومەتی هەرێم چاوپۆشیی نەکات لەو گروپانەی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندان تاوەکو کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەنە ئامانج”.

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد وتی، “چەندینجار داوامان لە هەرێم و حکومەتی ناوەندی کردووە ئەو کارانە ڕابگرن”، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەوان سنور دەبەزێنن و دێنە ناو خاکی ئێران و  “کاری تیرۆرستی” دەکەن و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشیکردەوە کە “پێویستە ئەوە کردەوانە ڕابگیرێت، ئەگەرنا کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی دژی ئەو گروپانە ئەنجامبدات”، جەختیکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تووشی زیان ببن.

داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد، “ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن.”

ئیرەج مەسجدی سەبارەت بە بۆردومانکردنی دامەزراوەکانی بەغداد و هەولێر ڕایگەیاند، “کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوی ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرێت هەروەها هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش هەمان شێوەیە و ڕوونە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانە کێشەی ناوخۆیی عێراقن و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروبارە ناوخۆییەکانیدا، بەڵام پاڵپشتیی تەواوی عێراق دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامیی وڵاتەکەی.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: سێ ملیار کەس ناتوانن خۆراکی تەندروست بخۆن

بابەتی دواتر

واشنتن: ئارامیمان بەرامبەر ئێران بۆ هەمیشە درێژە ناکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share