حکومەت بڕیاری لەسەر بودجەیەکی تایبەت بۆ قەزای سۆران دا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە قەزاكە دا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە قەزاكە دا.
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 4ی تشرینی دووەم بڵاویكردووەتەوە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، “لە بەردەوامیی پشتیوانییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ئەو بڕیارە بەشێكە “لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان”دا.

بابەتی پێشتر

توشبوونەكەی فریای نەكەوت.. ترەمپ بەرامبەر بایدن پاشەكشەی كرد

بابەتی دواتر

لە سێ ڕۆژدا سێ کەس بە ڕوداوی خۆکوژی و کوژران لە قەڵادزێ گیانیان لە دەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share