سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی و خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلیزی دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن.
لە یاریگای تۆتنهام ستادیەم، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز میوانداری فولهام دەکات و نیوکاسڵ ڕوبەڕوی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە، هەردوو ڕوبەڕوبوونەوەکەش کاریگەرییان لەسەر ڕیزبەندی یانەکان دەبێت بۆ وەرزی 2020/2021.
لە خولی ئیسپانیاش چالاکیەکانی هەفتەی 16 ئەنجامدەدرێت، لە یارییەکانی بەهێزدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە واندا مترۆپۆلیتان میوانداری یانەی خیتافێ دەکات و دێربی بچوکی مەدرید ئەنجامدەدەن.
لە یارییەکی گرنگی دیکەدا، یانەی ئیڵچی لە مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات، لەم روبەڕوبوونەوەیەدا یانەی شاهانە هەوڵی چنینەوەی سێ خاڵ دەدات بۆ گرتنەوەی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا.
پریمەرلیگ (هەفتەی 16)
تۆتنهام هۆتسپێرز – فولهام (9:00)
نیوکاسڵ – لیڤەرپوڵ (11:00)
لالیگا (هەفتەی 16)
غەڕناتە – ڤالێنسیا (7:00)
ئەتلەتیکۆ مەدرید – خیتافێ (9:15)
سێلتا ڤیگۆ – هوێسکا (9:15)
ئیڵچی – ڕیاڵ مەدرید (11:00)