سفر و سفر بەدەستەوە.. پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکانی زستانی 2021 ئاشکرا بوو

زینەدین زێدان بۆ گواستنەوەکانی زستانە داوای هیچ یاریزانێکی نەکردووە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 هیچ بۆندێک واژووناکات و زێدان هەوڵدەدات سوود لەو یاریزانانە وەربگرێت کە لە ئێستادا بەردەستن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەی مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، زینەدین زێدان لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانە هیچ داواکارییەکی نەبووە، بەڵکو بڕیاردراوە بەهەمان ستراتیجی هاوینی ڕابردوو بەردەوامبێت و لە هاوینی 2021 داوای گواستنەوەی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان بکات.

لەسەر ئاستی فرۆشی یاریزانان، بەڕێوەبەرانی یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا دەرگایان بۆ سێ یاریزان واڵاکردووە کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ئیسکۆ و مارسێلۆ و لوکا یوڤیچ، سیانەی ناوبراو لەسەر داواکاری خۆیان بەتایبەت ئیسکۆ بڕیاردراوە گوێبیستی ئەو ئۆفەرانبن کە پێشکەشیان دەکرێن.

زیانە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنا لەسەر ڕیاڵ مەدرید بە 175 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، ئەوەش ناچاریکردوون سیستمی کەمکردنەوەی داهاتەکان بەگەڕبخەن، بەهۆیەوە هیچ بۆندێکی نوێ و گرانبەها واژوو ناکرێت و لە بەرانبەردا فرۆشتنی یاریزانان وەک پڕۆسەیەک بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو زیانانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ، چوارشەممە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەردەوامدەبن

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس نیشانەی لە سێ هێرشبەری ناودار و هەرزان گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share