سەرۆک داوای لێبوردنی لە زێدان کرد

نۆێل لوگریت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا داوای لێبوردنی لە زینەدین زێدانی ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید کرد.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لوگریتی دەربارەی زینەدین زێدان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، “لێدوانەکانم بەرامبەر زێدان زۆر بێ مانا بوون، تێنەگەیشتن هەیە و بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە، دەمەوێت بە تایبەتی داوای لێبوردن لە زێدان بکەم.”

 

 

هەروەها ئاماژەیکردووە، “ئەوەی من وتوومە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە پێنەزانینم ناکات بۆ پێگەی زێدان وەک یاریزانێکی ئەفسانەیی، یان ئەوەی لە جیهانیی ڕاهێناندا بەدەستیهێناوە.”

نۆێل لوگریت، یەکشەممەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (RMC) ڕایگەیاند، کە گرنگی بە زێدان نادات، لێدوانەکانیشی ناڕەزایی وەزیری وەرزشی فەرەنسا و کیلیان مباپێ و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید و چەندین کەسایەتی دیکەی وڵاتەکەی لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. 21 سەرپێچیکار بەهۆی زیانگەیاندن بە سروشت و ژینگە دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

دانپێدانانی فەرمی.. ناوبژیوان ستەمی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share