بەرپرسێکی سەربازی بۆمبێکی بۆ کرایە دیاری و گیانیلەدەستدا

یاریدەدەری فەرماندەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا بۆمبێکی بۆ کرایە بۆکسێکی دیارییەوە و پێیدا تەقییەوە.

ڤالێری زالوجنی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند، گینادی چاستیاکۆف یاریدەدەر و هاوڕێم بۆمبێکی چێندراوی بۆ کراوەتە یەکێک لەو بۆکسی دیارییانەی کە بۆ ساڵرۆژی لەدایکبوونی بۆیچوون و لەگەڵ کردنەوەیدا پێیدا تەقیوەتەوە، خۆی گیانیلەدەستداوە و منداڵێکیشی بە سەختی برینداربووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، رووداوەکە بەهۆی پشتگوێخستنەوە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share