منداڵێک لە رووباری خازر خنکا

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، منداڵیك به‌ ناوی (فه‌هد عه‌بدولڕه‌حمان ميكائيل)  ته‌مه‌ن دوو ساڵان دانیشتووی گوندی زه‌نگه‌نان سه‌ر به‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، كه‌وتووەتە‌ ئاوی رووباری خازر نزیك پردی مه‌ندان و خنكاوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە،” خێزانی ئه‌و منداڵه‌ خنكاوه‌، به‌مه‌به‌ستی سه‌یران و سه‌ردان چووبوونه‌ نزیك رووباری خازر”.

بابەتی پێشتر

كازم ساهير گۆرانییەك دژ بە شەڕ دەڵێت

بابەتی دواتر

بە درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ماڵێك دزی‌ بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share