بە درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

لەکاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستا، لەکاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار درۆن هێرشیان کردەسەرفرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە ئامانجیان بنکەی ئەمریکاییەکان بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە زیانی نەبووە و درۆنەکان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تێک شکێندراون، هاوڵاتیان گوێبیستی دەنگەکان بوون و ماوەیەک کونسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

 

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە رووباری خازر خنکا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share