پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كەرنەڤاڵی لیستی ”هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە”

سەرۆكی یەكێتی لە كەرنەڤاڵی “هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە” پەیامێكی پێشكەشكرد و داوای لە هاوڵاتیانی كەركوك كرد “لەم دەنگدانە هێز بدەنە ئێمە و، شەڕەكە بۆ ئێمە جێبهێڵن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی جیاوازە لە لایەنەكانی دیكە، قەد كەركوكی جێنەهێشتووە، قەد ئێوەی بەجێنەهێشتووە، قەد ئێوە بەجێناهێڵێت.

وتیشی، “ئەمڕۆ ئایندەی كەركوك بەدەستی ئێوەیە، ئێوە بڕیاردەدەن كێ پارێزگاری كەركوك دەبێت، ئەمڕۆ رۆژەكەیە كە پێیاندەڵێین كەس بۆی نییە، غەدر لە كچ و كوڕەكانی ئێمە بكات” ئەوەشی وت، “لەم دەنگدانە هێز بدەنە ئێمە و شەڕەكە بۆ ئێمە جێبهێڵن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، “باش دەمناسن، هەندێكجار قسەكانم توندە، ئەوەی دەیڵێم، جێبەجێی دەكەم. فێریان دەكەین پیشانیان دەدەین، حكومڕانی لە كەركوك دەبێت چۆن بێت، حكومڕانییەكی دروست، بە سیاسەتە چەپكە گوڵەكەی جەنابی مام جەلال، نەك بەم سیاسەتە ناشرینە شۆفێنییە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمانە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، بەڵام پێش ئەوە كاندیدی كوردن، بەڵێنیانداوە خزمەتی كورد بكەن، خزمەتی ئێوە بكەن، خزمەتی سەرجەم چین و توێژەكان بكەن.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو، مام جەلال فەرمووی ئێمە خاكی كەس داگیرناكەین، بەڵام قبوڵی ناكەین كەس خاكی ئێمە داگیربكات.

داواشی لە هاوڵاتیان كرد “بڕۆن بەرەو سندوقەكانی دەنگدان، سندوقەكان سەوز بكەن، كەركوك سەوز بكەن. با لەم دەنگدانە دۆخەكە بگۆڕین”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ئەنجامدەری هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستگیركران

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share