شەربەتی هەنار بۆ ماوەی چەند هەڵدەگیرێت ؟

بە بڕوای  پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، شەربەتی هەنار لە ناو فرێزەر و موجەمیدە دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵ و نیوێک هەڵ بگیرێت، بە مەرجێک لەو ماوەیەدا نەتوێتەوە.

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، دەڵێت، شەربەتی هەنار لە ناو فرێزەر و موجەمیدە دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵ و نیوێک هەڵ بگیرێت، بە مەرجێک لەو ماوەیەدا نەتوێتەوە.

پەیوەست بە شێوازی هەڵگرتنی شەربەتی هەنار ئەو پزیشکە دەڵێت، گرنگە لە ناو هەر شتێکدا هەڵ گیرا کیسی نایلۆن یان بۆتڵی پلاستیک یان شووشە بێت، بەشێکی بە بەتاڵی بهێڵدرێتەوە تا لە کاتی بەستنی نەبێتە هۆی دڕانی کیسەکە یان تەقینی بوتڵەکە .

ئاماژە بەوەش دەکات،” پێویستە پێش خستنە ناو موجەمیدە یان خواردنەوەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت، هەروەها دەتوانرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ناو سەلاجەدا هەڵبگێرێت بە مەرجێک سەرەکەی داپۆشراو بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج 20%ی هاوڵاتییان بوو
تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی خۆڤاكسینكردن لە چاوەڕوانكراو زیاتردەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێدەکات ڕێژەی ئەوانەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا وەردەگرن بگاتە سەروو 20%ی کۆی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش…
Total
0
Share