وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “کەمێک لەمەوبەر کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە لە ڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە گەیشتە هەرێم”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، “کەمێک لەمەوبەر کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە لە ڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر بانکی ناوەندی بڕی 450 ملیار دیناری لەرێگای بانکی رافیدەین و رەشیدەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کرد و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرا.