شارەوانیی سلێمانی: هەر بەنزینخانەیەک قەرزەکانی نەداتەوە دایدەخەین

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری بەنزینخانەکانی سنووری شارەوانییەکەیان دەکاتەوە کە قەرزیان لایە قەرزەکانیان پاکتاو بکەن، بە پێچەوانەوە دادەخرێن.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو بەنزینخانانەی سنوری شارەوانیی سلێمانی دەکەینەوە کە قەرزاری شارەوانیمانن، داوایان لێ دەکەین بە زووترین کات سەردانی سەرۆکایەتیمان-ھۆبەی بەکرێدان بکەن بە مەبەستی پاکتاوکردنی بڕی ئەو قەرزانەی لە ئەستۆیاندایە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دادەخرێت.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “شوێن هەیە 15 جار بە نووسراو ئاگادارکراوەتەوە و پارەکەی نەگەڕاندووەتەوە، ئەو هەنگاوەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیادکردنی داهاتدایە.

پێشتر لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تۆڕی میدیایی ئێستادا ڕایگەیاند، بەنزینخانە هەیە زیاتر لە دوو ملیار دینار قەرزارە و نەیگەڕاندووەتەوە دوای یانزە جار ئاگادارکردنەوە، کە ئەگەر ئەو پارانە بگەڕێنرێتەوە بەڕێژەی 15% بۆ خزمەتگوزاریی گشتی بەکاردەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
زیاتر ببینە

بۆ بەرگرتن لە توركیا و گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باری نائاسایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان…
Total
0
Share