سبەی مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێك دەدرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەی دووشەممە مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پەروەردە و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم دەدرێت.

هەر سبەی بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و زێرەڤانی، بەرگریی و فریاكەوتن، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی مووچەی مانگی 8 وەردەگرن.

ئەم مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵە و بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا مووچەی مانگی 8ی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بدرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران درا

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share