لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

نەخۆشخانەی شەهیدی ڕەئوف بەگی شارەزور بڵاویكردەوە، لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە لە دوو هاوسەر و منداڵێك پێكهاتوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نەخۆشخانەكە، ڕووداوی یەکەم کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ڕوویداوە كاتێك ئۆتۆمبێلێک لەمنداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی داوە و دواتر گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەشكردووە، ڕووداوەكەی دووەم ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای نێوان شارەزوور و سەیدسادق ئافرەت و پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ کە هاوسەری یەکبوون گیانیانلەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش گەیاندنیان بە فریاکەوتنی نەخۆشخانە دواتر تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share