بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران درا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن قیستی یەكەمی كرێی خوێندنی پارالێڵ دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی هەرێم كراوە، جەخت لە هاوكاریكردنی خوێندكارانی خوێندنی پاراڵێل كراوەتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بە رەچاوكردنی خراپیی دۆخی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئاسانكاریی زیاتر پێویستە وەرگرتنی قیستی یەكەمی كرێی خوێندنی خوێندكارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانكۆ و پەیمانگەكان”.

جێی ئاماژە بۆكردنە، نووسراوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچووێندراوە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share