بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 224 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 223 ملیۆن و 800 هەزار و 280 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 200 ملیۆن و 100 هەزار و 280 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 23 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 2ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.