دوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت دۆلارێک دابەزی

نرخی هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزی، دوای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی زیاتری توشبووانی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.

دوێنێ یەکشەممە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپیك+ ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابی داهاتووەوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكە زیادەی بەرهەمی نەوتی عێراق و كوەیت بە بڕی 150 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبێت، لەگەڵ زیادكردنی پشكی ئیمارات بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، جگە لە زیادكردنی بەرهەمی هەریەك لە سعودیە و ڕوسیا.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.08 دۆلار و ڕێژەی %1.5 دابەزی و نرخەکەی بووبە 72.51 دۆلار، دوای ئەوەی دابەزینی هەفتانەی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 3% بووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس 1.01 دۆلار و ڕێژەی 1.4% دابەزی، لەکاتێکدا لە کۆی دابەزینی هەفتانەیدا لە ماوەی هەفتەی رابردوو 4% بوو.

بابەتی پێشتر

گڵۆباڵ تایمز: یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە ڤایرۆسی مەیمون B تۆمارکرا

بابەتی دواتر

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی نوێنەران پێچەوانەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بیردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share