حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد هاتەدەنگ

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ئەو نەوتەی بەغداد دەینێرێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم پلانی وابوو کە پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوت بە تەواوی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان، لە مانگی تشرینی یەکەم دابەشکردن دەستیپێکردووە و ئێستا پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا 300 هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووە و هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری پێدراوە، کە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە.

باسیلەوەشکرد، حکومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی 28 ملیۆن لیتری ناردووە، بۆ ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share