جارێكى دیكه‌ مامۆستا و مووچه‌خۆران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆش مامۆستا و مووچه‌خۆران له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ر خۆپیشاندانى ناڕه‌زاییان له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ و دامه‌زراندن ده‌ستپێكرد.

له‌ سلێمانى مامۆستا، وانه‌بێژ و مووچه‌خۆران له‌ شه‌قامى سالم و له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر داواكردنى مووچه‌ له‌كاتى خۆى و دامه‌زراندنى وانه‌بێژان كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ك له‌ به‌رده‌م زانكۆى سلێمانى به‌شێك له‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندانێكى هاوشێوه‌یان ئه‌نجامدا.

خۆپیشاندان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌لایه‌ن مامۆستا و مووچه‌خۆرانه‌وه‌ له‌ناو بازاڕى شاره‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ گه‌رمیان و ئیداره‌ى راپه‌ڕین-یش مووچه‌خۆران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

بابەتی پێشتر

شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێل پابەندی دانانی سیستمی ریسایکلین دەکرێن

بابەتی دواتر

مارسیلۆ گرنگترین ناسناوی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی بەشی فیلمسازی لە زانكۆكە هەڵوەشایەوە بۆ ئەمساڵ كار بەو بڕیارە ناكرێت.…
Total
0
Share