ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: چالاكوانێكی سیاسی ڕۆژهەڵات لە هەولێر كوژراوە

ئەحمەد بێ غەم

چالاكوانێكی سیاسیی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ماڵەكەی خۆی لە هەولێر بە كوژراوی دۆزرایەوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەیڵێت و پرسەكە بە گوماناوی ناودەبات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ ڕایگەیاند، شەممەی ڕابردوو 1ی كانونی دووەم تەرمی ئەحمەد بێ غەم، چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشت لە کاتێکدا ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە ڕوونە لەناو ماڵەکەی خۆی لە هەولێر دۆزراوەتەوە.

لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، ئەحمەد بێ غەم لە هەولێر سەرقاڵی کرێکاری بووە و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و هاوڕێکانی پچڕاوە و ڕۆژی شەممە یەکێک لە هاوکارەکانی کاتێک سەردانی ماڵەکەی کردووە لەگەڵ تەرمەکەی بەرەوڕوو بووەتەوە.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، پۆلیسی شارەكە هەتا ئێستا بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەوبارەوە نەداوە، بەڵكو تەنها تەرمەكەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕادەستی بنەماڵەكەی كراوە و لە قەڵادزێ بەخاكسپێردراوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، قوربانییەكە 10 ساڵ پێشتر لەژێر گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەكانی ئێران ناچاربووە زێدی خۆی جێبهێڵێت و وەكو پەنابەری سیاسی لە هەولێر ژیاوە. هەروەها دوای هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ جووەتە ڕۆژئاوا و بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە و دوای برینداربوونی گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر.

تەرمی قوربانییەكە وەك ئەوەی ڕێكخراوی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ماوەی ساڵێکە هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە دڕندەکان ئەنجام نەدراوە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەداگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو…
Total
0
Share