شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێل پابەندی دانانی سیستمی ریسایکلین دەکرێن

بەپێی بریارێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، سەرجەم شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێل پابەندی دانانی سیستمی ریساکلین دەکرێن.

لە نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە،” بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاو، سەرجەم شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێل پابەندی دانانی سیستمی ریساکلین دەکرێن بۆ ئاوی بەکارهاتوو”.

نوسراوەکە ئاڕاستەی شارەوانییەکانی، ( هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک، کەلار، زاخۆ، سۆران، رانیە) کراوە.

بەپێی نوسراوەکە، لیژنەیەک پێکهێنراوە و چاودێریی سەرجەم شوشتنگەکان دەکرێت بۆ پابەندکردنیان بە بڕیارەکە.

 

May be an illustration of ticket stub, blueprint and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share