دادگای فیدڕاڵی سکاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تاوتوێدەکات

دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

  بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

ناوەڕۆکی سکاڵاکە بریتییە لەوەی سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی 1، 15،9 ، 22 ، 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و داوادەکەن کەمبکرێتەوە،  هاوکات داوای گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی دەکەن.

سکاڵاکە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، تاکو ئێستا چەند جارێک دادگاکە ئەو دانیشتنەی دواخستووە، روون نییە کە ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامدەدات یان نا.

 

بابەتی پێشتر

سودانی دەگاتە تاران

بابەتی دواتر

هەر کەسێک داری تەڕ ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆمبێك لە كەركوك تەقییەوە

تەقینەوەی بۆمبێك لە كەركوك ڕوویدا و پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share